سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا كرد و تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان واشنتۆن و بەغدادیان كرد

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە دۆگلاس سێلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد.
لەمیانی دیدارەكەدا پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئەمریكایان تاوتوێكرد، تەئكیدیشیان كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانیەكانی واشنتۆن بۆ بەغداد لەسەرجەم بوارەكان بە تایبەت ئەمنی و ئابوری.
بەرێزیان ئاماژەی كرد بە هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانیكردن لە حكومەت تا بەرنامەكەی جێبەجێ بكات لەگەڵ رەخساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە وڵاتدا، رۆشنایشی خستەسەر سود وەرگرتن لە ئەزمونی كۆمپانیاكانی ئەمریكا لەوبوارەدا.
حەلبوسی تەئكیدشی كردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو پارێزگایانەی كە دەناڵێنن بەدەست تێكچونی ژێرخانیان لە ئاكامی پرۆسەی ئازادكردنیان یان ئەو ناوچانەی ناڕەزایی دەردەبڕن لەبەرامبەر كەمی خزمەتگوزاری، لەگەڵ دەستەبەركردنی هەلی كار لەرێگەی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و دانانی ئاستێك بۆ بێكاری؛ بەمەسەتی بەدیهێنانی ژینگەیەكی ئارام.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق بەڵێنیدا بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی لە عێراق بكەن لەسەرجەم بوارەكاندا، بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 كانونی دووەمی 2018