كه‌عبی بۆ پاڵه‌وانانی‌ جیهازی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر: ئامانجی هه‌مومان بریتیه‌ له‌ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی له‌ هه‌مو ناوچه‌كانی‌ عیراق

جێگری یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7/1/2019 به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ عیراق، سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ جیهازی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر كرد وله‌لایه‌ن فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی پێشوازی‌ لێكرا.
كه‌عبی چه‌بكه‌ گوڵێكی‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌لساعدی كرد و گوتی كه‌ ئامانجی هه‌مومان بریتیه‌ له‌ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی له‌ هه‌مو ناوچه‌كانی‌ عیراق و ئاماژه‌ی‌ به‌ پاڵه‌وانیه‌كانی‌ ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانی سوپای‌ عیراقی كرد دژی‌ تیرۆریستانی داعش و گوتی كه‌ ئێوه‌ جێگه‌ی‌ شانازی‌ هه‌مو عیراقیه‌كانن.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
7/1/2019