كه‌عبی داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكات سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سێ شاندی عیراقی بۆ قه‌واره‌ی ئیسرائیل
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/1/2019 له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد لێكۆڵینه‌وه بكات سه‌باره‌ت به هه‌واڵی چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕۆژئاوا كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه سێ شاندی عیراقی سه‌ردانی قه‌واره‌ی ئیسرائیلیان كردوه.
كه‌عبی داوای له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كرد لێكۆڵینه‌وه بكات له سه‌ر ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه و ناوی به‌رپرسان ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی خاكی داگیركراویان كردوه ئاشكرا بكات به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانن، له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی خاكی داگیركراو هێلی سوره‌و بابه‌تێكی هه‌ستیاره بۆ هه‌مو موسڵمانانی جیهان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/1/2019