كه‌عبی: پاڵه‌وانیه‌كانی سوپای ئێمه له مێژودا تۆماركراوه و تیرۆر ناتوانێت جارێكی تر یه‌ك بست له خاكی عیراق كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/1/2019 سه‌ردانی باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌غدا كرد به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عیراق و له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا فه‌ریق ئه‌وه‌ل ڕوكن عوسمان ئه‌لغانمی پێشوازی لێكرا.
كه‌عبی له دیداره‌كه‌دا پیرۆزبایی له ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانی سوپای عیراق كرد بۆ ئه‌و بۆنه پیرۆزه‌و گوتی كه پاڵه‌وانانی سوپا پاڵه‌وانێتی ئه‌فسانه‌ییان تۆماركردوه به رزگاركردنی خاكی وڵات له تیرۆریستانی داعش و گوتی كه تیرۆر ناتوانێت جارێكی تر یه‌ك بست له خاكی عیراق كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها داوایكرد پاڵپشتی له ده‌زگای سه‌ربازی بكرێت له‌ڕوی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/1/2019