كه‌عبی: په‌یمانگای عیراقی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی نمونه‌یه‌كی بێ وێنه ده‌بێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی به‌دوری زانی كه په‌یمانگای عیراقی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی وه‌كو په‌یمانگه‌كانی تری عه‌ره‌بی و جیهانی بێت، به‌ڵكو باشتر ده‌بێت و دووپاتیكرده‌وه كه پێشنیار‌و لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌شكراوه‌كان سه‌باره‌ت به شێوازی كاركردنی په‌یمانگا جیاوازن و زۆر میكانیزمی نمونه‌یی له خۆ ده‌گرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له مانگی ڕابردوو رێكه‌وتنامه‌یه‌كی كاركردنی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیمزاكرد بۆ دامه‌زراندنی په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی و هه‌ردوولا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و په‌یمانگایه هه‌نگاوێكه بۆ په‌ره‌پێدانی كاری یاسادانان و چاودێری په‌رله‌مان و به‌رزكردنی ئاستی كاركردنی لیژنه په‌رله‌مانیه‌كان له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی توانای په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و فه‌رمانبه‌ران.