سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستیەكەی تكریت دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستیەكەی رۆژی سێشەممەی بازگەی ئەقواسی كرد لە تكریت.
بەرێزیان لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانی وتیشی:” دوبارەبونەوەی پێشێلكاریە ئەمنیەكان لە ناوچە ڕزگاركراوەكان پێویست دەكات پێداچونەوەی بەپەلە بە پلان و رێوشوێنەكان بكرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە”.
داواشی كرد پلانێكی نوێ دابرێژرێت، توانای هێزە ئەمنیەكانیش زیادبكرێت؛ لەگەڵ بەرزكردنەوەی هەوڵی هەواڵگری بۆ ریشەكێشكردنی سەرچاوەكانی هەڕەشەی تیرۆریستی و پارێزگاری كردن لە سەركەوتنی بەدەستهاتوو، سەرۆخۆشیشی لەكەسوكاری شەهیدان كرد و هیوای زوو چاكبونەوەشی بۆ بریندارەكان خواست.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 كانونی دووەمی 2019