حەلبوسی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵ ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازییان كرد لە مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و وەفدی هاورێی.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغداد و واشنتۆن كرا لەگەڵ كاراكردنی هاریكاری ئابوری و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ دەستپێكردنی قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوە دوای كۆتاییهێنان بە تیرۆریستانی داعش.
حەلبوسی رۆشناییشی خستە سەر گرنگی پشتیوانیەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵًەتی و وڵاتانی ئیقلیمی و عەرەبی لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە عێراقدا كە دژی تیرۆر لەبری جیهان جەنگا لەو رێیەشدا خوێن و قوربانی داوە لە پێناو ئازادكردنی زەوی و رزگاركردنی مرۆڤایەتی لەو رێكخراوە توندڕەوە بە ئازایەتی هێزە چەكدارەكان و ئەمنیەكان، ئاماژەی بە پشتیوانیەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش كرد بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و بەردەوامبونی هەوڵەكان بۆ كۆتاییهێنان بە شانە نستوەكانی ئەو رێكخراوە توندڕەوە. داواشی لە كۆمپانیا جیهانیە گەورەكان كرد بونیان لە عێراق كارا بكەن و چالاكی وەبەرهێنانیان فراوان بكەن، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی ریشەكێش كردنی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی داعش لە وڵاتدا لەرێی كۆتاییهێنان بە بێكاری و دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەرۆشی عێراقیشی خستەڕوو بۆ پەیرەوكردنی پەیوەندیەكی كراوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەرێمایەتی لەچوارچێوەی رێزگرتن لەسەروەری و بەرژەوەندی هاوبەش.
لای خۆیەوە بۆمبیۆ پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ ئارامی عێراق و بە سنتەری هێز لە ناوچەكەدا لەقەڵەمیدا، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر بەشداری كۆمپانیا ئەمریكیەكان لە هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوە، و بەردەوامبوونی پشتیوانیەكان بۆ حكومەتی عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 كانونی دووەمی 2019