د. به‌شیر حه‌داد ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی قه‌زای قائیم ڕسوا ده‌كات و داوا ده‌كات ڕێوشوێنی توند بگیرێته به‌ر بۆ ڕێگری كردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11/1/2019 له به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێزیدا، ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستیەی كرد كە ئەمرۆ هەینی بازاڕای قەزای قائیمی كردە ئامانج و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
حه‌داد ڕونیكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئاین و بنه‌ما مرۆڤیه‌كانن، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌مولا لایه‌ك كار بكه‌ن بۆ له ناوبردنی تاوانباران و لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ لایه‌نه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان له ده‌زگاكانی ئاسایش و سه‌ربازی.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان كرد و داوای له خوای گه‌وره كرد به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادیان بكات و هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11/1/2019