كه‌عبی: خانه‌ نوسته‌كانی‌ تیرۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن دوباره‌ زنجیره‌ی‌ توندوتیژی‌ و تیرۆر زیندو بكه‌نه‌وه‌

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11/1/2019 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستیەی كرد كە ئەمرۆ هەینی بازاڕای قەزای قائیمی كردە ئامانج و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
بەرێزیان لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ خانه‌ نوسته‌كانی‌ تیرۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن دوباره‌ زنجیره‌ی‌ توندوتیژی‌ و تیرۆر زیندو بكه‌نه‌وه‌و داوای كرد رێوشوێنی راستەقینە و بەپەلە بگیرێتەبەر؛ بۆ ڕاگرتنی دوبارەبونەوەی پێشێلكارییەكان لە پارێزگا رزگاركراوەكان، لە رێگەی بەهێزكردنی توانای هەواڵگری، و زیادكردنی توانای هێزە ئەمنیەكان.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوای زیادكردنی ژمارەی هێزە ئەمنیەكانی لەو ناوچانەدا كرد، بەتایبەت پۆلیسی ناوخۆیی، و بەشداریكردنی رۆڵەكانی ئەو ناوچانە بۆ پاراستنی ئەمن و ئارامی و چاره‌سه‌ركردنی‌ خاڵه‌كانی‌ لاوازی‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 كانونی دووەمی 2019