حەلبوسی لەگەڵ وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تاوتوێی پێداویستیەكانی ئەو وەزارەتە لە بەدجەدا دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە باسم عەبدولزەمان وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پێداویستیەكانی ئەو وەزارەتە لە بودجەی گشتی فیدڕاڵی ساڵی 2019 كرا لەگەڵ پشتیوانیكردنی لەرێی ئەو لیژنە پەرلەمانیانەی كار لەگەڵ ئەو وەزارەتەدا دەكەن، هەروەها تاوتوێی پێداویستیەكانی دەستەی كەمئەندامان كرا لە تەرخانكردنی پارە لەگەڵ پشتیوانی لە بێكاران لەرێی كاركردن لەو پرۆژانەی كاریگەری دەبێت لە دانانی ئاستێك بۆ بێكاری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 كانونی دووەمی 2019