جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می ئێوارانی لیژنه‌ی دارایی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/1/2019 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می ئێوارانی لیژنه‌ی دارایی كرد، بۆ تاوتوێكردنی ماده‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گۆڕینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی له ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی و پاراستنی به‌رهه‌می نشتیمانی.
له لایه‌كی تر میوانداری به‌ڕێز ڕاكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كرا.
جبوری چه‌ند پێشنیارێكی پێشكه‌شكرد بۆ ئه‌وه‌ی له ناو بودجه‌ی گشتیدا دابنرێت له‌وانه دابینكردنی بڕه پاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده وێرانبوه‌كان و زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی پارێزگا له گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان و خه‌رجكردنی شایسته‌ی پترۆ دۆلار.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/1/2019