جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كاندا ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی گشتی و پشكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تر
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/1/2019 له هۆڵی ده‌ستوری په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی كوردستانی كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك كرا، له‌وانه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 و ده‌رماڵه‌ی دارایی پارێزگاكانی به‌سراو نه‌ینه‌واو موسه‌ننا و شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تر.
حه‌داد دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته دیدار‌و كۆبونه‌وه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانی كوردستانی به‌رده‌وام بێت، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات و یاساكانی سه‌ر خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ یه‌كخستنی بۆچون و هه‌ڵوێسته‌كان و ڕێگه خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/1/2019