د. به‌شیر حه‌داد قه‌ڵغانی په‌رله‌مان به خاتو ئه‌سیل ئه‌حمه‌د ده‌به‌خشێت بۆ هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی و ڕزگاركردنی ژماره‌یه‌ك له منداڵانی نه‌خۆشخانه‌ی كازمییه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/1/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی كرد له خاتو ئه‌سیل ئه‌حمه‌د پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی فێركردنی كازمییه كه توانی ژماره‌یه‌ك له منداڵانی ساوا له كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا ڕزگار بكات.
حه‌داد ئه‌و كاره مرۆڤانه‌ی دكتۆره ئه‌سیل به‌رزنرخاند و به پاڵه‌وانی له پێناو مرۆڤایه‌تیدا له قه‌ڵه‌مدا و به ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه قه‌ڵغانی په‌رله‌مانی پێ به‌خشی وه‌كو به‌رزنرخاندن بۆ كاره جوانه‌كه‌ی و به‌ڵێنیدا كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات و ستافی پزیشكی و به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه له نزیكه‌وه بناسێت.
شایه‌نی باسه كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ په‌رله‌مانتار هیفا ئه‌لئه‌مین و په‌رله‌مانتار وه‌سفیه محه‌مه‌د شێخۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبراو، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه په‌رله‌مانتار فارس بریفكانی ئاماده‌ی دیداره‌كه بون.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/1/2019