جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندی ئه‌نجومه‌نی نشتیمانی فه‌له‌ستینی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/1/2019 له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی كرد له شاندی ئه‌نجومه‌نی نشتیمانی فه‌له‌ستینی به سه‌رۆكایه‌تی عمران ئه‌لخه‌تیب.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی سروشتی كاری لیژنه‌ی برایه‌تی عیراقی – فه‌له‌ستینی كرا‌و به‌ڕێز ئه‌لخه‌تیب ڕونیكرده‌وه كه به‌هێزی و سه‌قامگیری عیراق دۆزه‌كه‌مان به‌هێز ده‌كات.
كه عبی به خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ئاماژه‌ی به‌و ده‌نگۆیانه كرد كه باسی هه‌وڵدانی چه‌ند لایه‌نێكی عیراقی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ئیسرائیل ده‌كات.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه حكومه‌ته‌كانی عیراق هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر دۆزی فه‌له‌ستینی نه‌گۆڕیوه‌و ناشگۆڕن و به‌ڕێزی گوتی:” چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و جۆره بیرۆكانه بڵاو بكه‌نه‌وه وه‌كو ڕێگه‌خۆشكردنێك بۆ بابه‌ته‌كه‌و ئێمه ده‌ڵێین كه عیراقیه‌كان هه‌رگیز ناگه‌نه ئه‌و ئاسته تا ڕۆژی قیامه‌ت”.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/1/2019