د. به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكایه‌تی به‌شێك له كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/1/2019 سه‌رۆكایه‌تی به‌شێك له كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی مادده یاساییه‌كان و هه‌مواركردنی پێویست بۆ پڕۆژه‌ی یاساكه كرا و له لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌داد ڕۆڵی لیژنه‌ی دارایی له ڕۆژانی ڕابردودا به‌رزنرخاند و جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی په‌له‌كردن له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی فیدرالی وڵات و مسۆگه‌ركردنی پشكی هه‌مو پارێزگاكان له‌وانه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/1/2019