د. به‌شیر حه‌داد پێشوازی له شاندی ئه‌نجومه‌نی نشتیمانی فه‌له‌ستینی و باڵیۆزی فه‌له‌ستین له عیراق ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/1/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی كرد له شاندی ئه‌نجومه‌نی نشتیمانی فه‌له‌ستینی و باڵیۆزی فه‌له‌ستین له عیراق.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و هاریكاری بواری په‌رله‌مانی نێوان هه‌ردوو وڵأت كرا و تیشك خرایه سه‌ر ڕۆڵی عیراق له گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی له پاڵپشتیكردنی دۆزی فه‌له‌ستین.
حه‌داد به خێرهاتنی شاندی فه‌له‌ستینی كرد و جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی كاراكردنی كاری لیژنه‌ی برایه‌تی له نێوان هه‌ر ئه‌نجومه‌ن و ئاماژه‌ی به گرنگی به هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی دۆستدا كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/1/2019