سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین بە سەرۆكایەتی عەمران خەتیب و بە ئامادەبوونی محەمەد عەقیل باڵیۆزی فەلەستین لە بەغداد.
لەسەرەتای دیدارەكە شاندەكە سڵاوی سەلیم زەعنون سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینیان گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و تەئكیدیان لەسەر پەیوەندی مێژویی نێوان فەسەتین و عێراق كردەوە و هەڵوێستی عێراقیشیان بەرز نرخاند لەبەرامبەر پشتیوانیەكانی بۆ وڵاتەكەیان و هەوڵەكان بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەكی پەرلەمانی تایبەت.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە زیندوكردنەوەی رێكەوتنی دار بەیزا-ی تایبەت بە پەنابەران كرا لەگەڵ یاسای مانەوەی بیانی ژمارە 76 هاوكات وەفدی میوان هەوڵی خۆیان نیشاندا كە فەلەستین لیژنەیەكی هەمیشەیی لە پەرلەمانی عێراق هەبێت هاوشێوەی ئوردن و لوبنان و میسر.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە پەیوەندی نێوان عێراق و فەلەستین پەیوەندیەكی برایانەیە زیاتر لەوەی پەیوەندی هاورێیەتی بێت، پەرلەمان و حكومەتیش پشتیوانی گەلی فەلەستینن، رونیشیكردەوە عێراق بە گەل و سەرۆكایەتیەتیەوە پابەندن و هاوهەڵوێستن سەبارەت بە پرسی فەلەسین و وەك دەوڵەتیش لە فەلەستین دەڕوانن كە پایتەختەكەی قودسە.
لە كۆتایی دیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی سەلیم زەعنون سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینی كرد سەردانی بەغداد بكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 كانونی دووەمی 2019