سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆك كۆمار دەكات و تەئكید دەكاتەوە لە هەماهەنگی نێوان سێ سەرۆكایەتیەكە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی كرا، لەگەڵ دۆسیەی پەیوەندی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
هەر لە میانی دیدارەكەدا بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامی هەماهنگی نێوان سێ سەرۆكایەتیەكە، و پشتیوانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و كاركردن بۆ باشكردنی خزمەتگوزاری و ئابوری وڵات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رونیكردەوە وەرزی یاسادانانی داهاتوو بڕیاردان لەسەر چەندین یاسای گرنگ بەخۆە دەبینێت، لەگەڵ پتەوكردنی رۆڵی چاودێری بۆ ریشەكێشكردنی گەندەڵی و بەهێزكردنی ئەدای جێبەجێكردن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 شوباتی 2019