سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە یاریدەدەری تایبەتی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە حسێن عەبدهەیان یاریدەدەری تایبەتی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و وەفدی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی فراوانكردنی دەروازەی هاریكاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەكان كرا لەگەڵ كاراكردنی رۆڵی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی بۆ گەشەپێدانی رێڕەوی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمیش لەلایەن هاوتا ئێرانیەكەی عەلی لاریجانی بانگهێشتكرا سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 شوباتی 2019