لە پیش هەموویانەوە دۆسیەی ئاوارەكان و مافی مرۆڤ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی خاچی سوری نێودەوڵەتی دەكات و تاوتوێی چەندین دۆسیە دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە پیتەر ماوربر سەرۆكی خاچی سوری نێودەوڵەتی و وەفدی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی چەندین پرسی مرۆیی كرا، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش، لەگەڵ پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ پشتیوانی كاری رێكخراوەكە لە عێراق، هەوڵی مرۆیی ئەو رێكخراوەشی لە ناوچە ئازادكراوەكان و زیانلێكەوتووەكانی بەرزنرخاند.
بەرێزیان تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری لەگەڵ رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی، و بەشداریكردنی لە باشكردنی گوزەرانی ئاوارەی كەمپەكان، و پێشكەشكردنی پشتیوانی؛ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارە ئازادكراوەكان، و ئاسانكاری رێوشوێنی گەڕانەوەیان؛ لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری.
لەلایەكی ترەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەرۆشی دەسەڵاتی یاسادانانی خستەڕوو بۆ دابینكردنی پارەی پێویست بۆ وەزارەتی داد؛ لەپێناو باشكردنی بارودۆخی مرۆیی زیندانەكان، و هاریكاریكردنی رێكخراوەكە لە بواری دەركردنی یاسای تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 شوباتی 2019