سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دەكات و تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكان دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكانی وڵاتكرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر بەرزكردنەوەی توانای دامەزراوە ئەمنیەكان بۆ ئەوەی ئەركەكانیان بە باشی جێبەجێبكەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5 شوباتی 2019