سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوی نوێ.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەكان كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان ناوەند و هەرێم.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە دۆسیەی تەواوكردنی كابینە حكومەیەكە كرا لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوونی وتوێژەكان بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو وەزارەتانەی پڕنەكراونەتەوە، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە میكانزمی پشتیوانی لە لیژنەكانی پەرلەمان بۆ ئەوەی ئەركی چاودێری و یاسادانان بەجێبهێنێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5 شوباتی 2019