سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە وەفدێكی فراكسیۆنی گۆڕان دەكەوێت بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە چەندین دۆسیەی تایبەت بە كاری پەرلەمانی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، چاوی كەوت بە یوسف محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و وەفدی هاورێی.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات، و هامەهەنگی و هەڵوێستی نێوان هێزە سیاسیەكان لە كاری پەرلەمانی كرا؛ لەپێناو دیاریكردنی ئەولەویەتی ئەو یاسایانەی كە پێویستی بە دەركردن هەیە لەگەڵ تەواوكردنی رێوشوێنە دەستوریەكان، و چاودێریكردنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، و بەهێزكردنی ئەدای جێبەجێكردن.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە پرسی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان ناوەند و هەرێم كرا، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ ئەنجامدانی لە وادەی دیاریكرداوی خۆیدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 شوباتی 2019