رونكردنەوە

پشتبەستن بە مادەی 11 لە یاسای 13ی ساڵی 2018 یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی سەبارەت بە پابەندبوونی پەرلەمانتار و ئامادەبوونی لە دانیشتنەكانی ئەنجومەن و لیژنەكانی، بۆ پابەندبوونی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و جێبەجێكردنی نوسینگەی راگەیاندن ئەم رونكردنەیەوەی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
1- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئاگاداركردنەوەیەكی نوسراوی ئاراستەی ئەوانە كردوە كە ئامادەنەبوونیان تێپەڕاندووە لە میانی وەرزی یاسادانانی یەكەم كە ژمارەیان 3 ئەندامە و بەبێ پاساوی یاسایی ئامادەنەبوون و تیایدا داوای لە پەرلەمانتاران كردوە پابەندبن بە دانیشتنەكانی ئەنجومەن و لیژنەكانی.
2- ئەوانەی لە هەڵبژاردنەكەدا سەركەوتوو بوون بۆ خولی پەرلەمانی چوارەم و تا ئێستا سوێندی یاساییان نەخواردووە، بۆ ئەم بارە دەقێكی یاسایی نییە و لە سیستمی ناوخۆی ئەنجومەن چارەسەر نەكراوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 شویاتی 2019