سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و فراكسیۆنی رەوتی حكمەی نیشتمانی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و فراكسیۆنی رەوتی حكمەی نیشتمانی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی لە وڵاتدا كراو تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هاریكاری نێوان هێزە سیاسیەكان لە پەرلەمان و كاركردن بۆ دەركردنیی ئەو یاسایانەی راستەوخۆ پەیوەندیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.
هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی ئەو وەزارەتانە كرا كە پڕنەكراونەتەوە لەگەڵ گرنگی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی لیژنەكانی پەرلەمان و كاراكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێری بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و روبەروبونەوەی گەندەڵی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 شوباتی 2019