بۆ تاوتوێكردنی ئاستی خزمەتگوزاریەكان .. سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوری بە بەرێوەبەری فەرمانگەكانی شارەوانی پارێزگای ئەنبار دەكەوێت

محمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، چاوی كەوت بە بەرێوەبەری فەرمانگەكانی شارەوانی پارێزگای ئەنبار ئەوەش لە میانی سەردانەكەی بۆ ئەو پارێزگایە.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی ئاستی خزمەتگوزاری پارێزگاكە و میكانیزمی گەشەپێدانی كرا، لەگەڵ تاوتوێكردنی پێداویستی قەزا و ناحیەكان.
هەر لە دیدارەكەدا پلانی ئەو پرۆژانە خرانەڕوو كە بەنیازن لە سەرجەم ناوچەكانی پارێزگاكە ئەنجامی بدەن، لەگەڵ میكانیزمی گواستنەوەی دەسەڵاتی ئیداری بۆ فەرمانگەكانی حكومەت.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامی هەوڵ و كاركردن بۆ گەشەپێدانی شار و قەزا و ناحیەكانی ئەنبار وەك ئەوەی پلانی بۆ دانراوە، لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێن، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی دەستەبەركردنی ئامێری تایبەت كە بگونجێت لەگەڵ پێویستی جوگرافی پارێزگای ئەنبار.
وتیشی زۆر پێویستە پلانی هێڵكاری بۆ ئایندەی دوور دابنرێت بەوجۆرەی گونجاوە لەگەڵ پێداویستی ناوچە ڕزگاركراوەكان بۆ پشتیوانی هەوڵەكانی گەڕانەوەی سەقامگیری بۆیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی تایبەت لە زانكۆی ئەنبار.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 شوباتی 2019