سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی بانگەوازی منداڵێك بە ناوی تیبە دەداتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لەو منداڵەی ناوی تیبەیە لەگەڵ خێزانەكەی دوای ئەو بانگەوازەی لەرێی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاویكردەوە.
بەرێزیان وەڵامی بانگەوازەكەی دایەوە بۆ دەستەبەركردنی پێداویستی خۆی و خێزانەكەی دەستبەجێ و گەڕانەوەشیانی بۆ قائیم گرتەئەستۆ لەگەڵ دابینكردنی شوێنی نێشتەجێی گونجاو و لەبار لە شوێنی مانەوەیان دوای ئاوارەبونیان بۆ بەغداد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 شوباتی 2019