سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژەكان لە پارێزگای ئەنبار دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژەكان لە هەردوو زانكۆی ئەنبار و فەلوجە.
لە میانی دیدارەكەدا ئاستی پرۆسەی خوێندن خرایەڕوو، لەگەڵ كاری زانكۆ و چالاكی و رێگەكانی گەشەپێدانی، و تاوتوێكردنی ئەو كێشە و بەربەستانەی روبەرویان دەبنەوە.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی گەشەپێدانی ئاستی كاروانی زانكۆ لەرێی دانانی بنەمای پتەو بۆ سیستمی خوێندنی پێشكەوتوو كە بەرزركردنەوەی ئاستی زانستی خوێندكاران لەخۆبگرێت و هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشكەوتنە زانستیەكان لە جیهاندا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی رۆڵگێڕانی ناوەندەكانی توێژینەوە و نوسینگە ڕاوێژكاریەكان؛ لە دارشتنی پلانی داهاتوو بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای ئەنبار.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 شوباتی 2019