سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار و پەلەمانتارەكانی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی دووشەممە، چاوی كەوت بە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار و پەرلەمانتارەكانی ئەوەش لە میانی سەردانی بۆ پارێزگاكە.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە كرا، لەگەڵ بارودۆخی خوێندن و میكانیزمی بەرزكردنەوەی بارودۆخی كەرتی پەروەردە، و ئامادەكردنی ژێرخانی قوتابخانەكان.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی گرنگترین پرۆژەكانی پارێزگاكە كرا بۆ ساڵی 2019 و ئەولەویەتەكان، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە دۆسیەی قەرەبوكردنەوە و ئیستحقاقی زیانلێكەوتوان، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر پشتیوانی لە دۆسیەی سەقامگیری لەناوچە ڕزگاركراوەكانی خۆرئاوا (عەنە و راوە و قائیم).

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 شوباتی 2019