سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە كارمەندانی پەروەردە و فێركردن دەكات بە بۆنەی جەژنی مامۆستا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پیرۆزبایی لە كارمەندانی پەروەردە و فێركردن لە عێراق كرد بە بۆنەی جەژنی مامۆستا.
لە دەقی پیرۆزباییەكەدا هاتووە:
بەبۆنەی جەژنی مامۆستای عێراقی گەرمترین پیرۆزبایی لە كارمەندانی پەروەردە و فێركردن لە عێراق دەكەم، لەم رۆژە پیرۆزەدا تەنها دەتوانین سوپاس و عرفانی خۆمان وە بەوەفابین بۆ بنیاتنەرانی نەوەكان لە كاتێكدا ئەوان رۆڵی خۆیان بەجیدەهێنن لە بنیاتنانی نەوەیەكی پڕچەك بە زانست و زانیاری سەرباری هەموو بەربەستەكان.
لەم بۆنەیەدا داوای یەكخستنی سەرجەم تواناكانی یاسادانان و جێبەجێكردن دەكەین؛ لەپێناو خزمەتكردنی توێژی مامۆستا و لابردنی سەرجەم ئەو رێگریانەی روبەرویان دەبێتەوە؛ لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی فێركردن و بەردەوامیدان بە بنیاتنانی عێراقێكی پێشكەوتوو لە سایەی ئەمن و ئارامیدا.
======
محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 شوباتی 2019