سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە هاوتا كوەیتیەكەی دەكات بۆ تاوتوێ كردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبونی جێگرانی و ئەندامانی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمان، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی و شاندی هاورێی.
لەسەرەتای دیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەفدی میوان كرد و رۆشنایی خستەسەر پەیوەندی مێژویی و چارەنوسی هاوبەشی هەردوو وڵات.
هەڵویستی شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح میری كوەیتیشی سەبارەت بە عێراق بەرز نرخاند لە شەڕی تیرۆر و لەناوبردنی داعش و پشتیوانیەكانی بۆ حكومەتی عێراق، ئاماژەی بەوەش كرد عێراق لە بری براكانی و وڵاتانی جیهان جەنگا، لە ئێستاشدا ڕووی لە قۆناغی بنیاتنانەوە و سڕینەوەی لابەڕە كەڵەكەبووەكانی ڕابردوو كردووە، پێویستیشە وڵاتانی دۆست بەوەفابن؛ بۆ بەشداری كردن لە هەوڵەكانی دوبارە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری.
هەر لە میانی دیدارەكەدا پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و كوەیت خرایەڕوو، لەگەڵ رێگەكانی بەروپێشبردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە چالاككردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی نێوان عێراق و كوەیت، و تاوتوێكردنی بەشداریەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاوەدانكردنەوەی شارە رزگاركراوەكان و ئەوانەی بەدەست كەمی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنن لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەكان، و كردنەوەی دەروازەی وەبەرهێنان و بوژاندنەوەی ناوچەی ئازادی نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە مەرزوق پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان؛ لە پێناو گەڕانەوەی بۆ رۆڵ و پێگەی خۆی لەسەر ئاستی عەرەبی و ئیقلیمی، هیوای چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵاتیشی خواست بەرێگەی یاسایی بە تایبەت دیاریكردنی سنوری ئاوی.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 شوباتی 2019