سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری كۆبونەوەكانی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی دەكات

محەمەد حەبلوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاورێ لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمانی بەشداری لە كۆبونەوەكانی بیست و نۆ هەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی لە عەمانی پایتەختی ئوردن دەكات، بەرێزیان گەیشتە عەمانی پایتەخت و لەلایەن بەرێز عاتف تەروانە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و جێگرەكەی پێشوازی لێكرا.
ئەو كۆنگرەیەش بە بەشداری سەرۆكی پەرلەمان و ئەنجومەنەكانی عەرەبی بەرێوەدەچێت لەژێر ناوی “قودس پایتەختی هەمیشەیی دەوڵەتی فەلەستینە”.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئازاری 2019