سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە مەحمود عەباس دەكەوێت و بانگهێت دەكرێت سەردانی فەلەستین بكات

لە پەراوێزی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی ..
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە مەحمود عەباس دەكەوێت و بانگهێت دەكرێت سەردانی فەلەستین بكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، بە هاورێیەتی وەفدێكی پەرلەمان و ئامادەبوونی خاتوو سەفیە سوهەیل باڵیۆزی عێراق لە ئوردن چاوی كەوت بە مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین ئەوەش لە پەراوێزی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكان.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی پرسی فەرلەستین و ئەو بارودۆخەی گەلی فەلەستین بەدەستیەوە دەناڵێنێت كرا.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە كە عێراق پشتیوانی لە گەلی فەلەستین دەكات و گەلی عێراق و سەركردایەتیەكەی پابەندن و یەكگرتووە لە هەڵوێستیان سەبارەت بە كێشەی فەلەستین، پێیان وایە دەوڵەتی فەڵەستین پایتەختەكەی قودسە.
لە كۆتایی دیدارەكەش سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بانگێشتێكی بەدەستگەیشت لە سەرۆك مەحمود عەباسەوە تا سەردانی فەلەستین بكات.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئازاری 2019