سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەش بە بانگهێشتێكی فەرمی لەلایەن بەرێز عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورا.
بەرێزیان لەو سەردانەیدا چاوی دەكەوێت بە بەرێز عەلی لاریجانی هاوتا ئێرانیەكەی، و بەرێز حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆمار، و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئێران.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 ئازاری 2019