سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دەهێنێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، بە یاوەری وەفدێكی پەرلەمان كۆتایی بەسەردانە فەرمیەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هێنا كە ماوەی چەند كاتژمێرێكی خایاند ئەوەش لەسەر بانگهێشتی عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران.
لەمیانی سەردانە چاوی كەوت بە هاوتا ئێرانیەكەی بەرێز عەلی لاریجانی، و بەرێز حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، و بەرێز عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، و بەرێز محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە.
گرنگترین تەوەری سەردانەكە:
1- گفتوگۆ كردن سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و كاراكردنی لیژنەكانی پەرلەمان.
2- هەماهەنگی لە ریشەكێش كردنی تیرۆر و دانانی ئاستێك بۆ بیری توندڕەوی.
3- هەماهەنگی هەڵوێستەكانیان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان سەبارەت بەو بەربەستانەی روبەروی ناوچەكە بوەتەوە.
4- تەئكید كردنەوە لەسەر ئەوەی كە سەركەوتن بە خوێنی عێراقیەكان و پشتیوانی وڵاتانی دۆست بەدیهات و پێویستە پارێزگاری لەسەركەوتن بكرێت ئەوەش بە بەدیهێنانی سەقامگیری لە رێگەی پشتیوانی لە بواری ئەمن و ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە.
5- پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات لەبوارە جیاجیاكان لە نێویاندا ئابوری، و تەئكید كردنەوە لەسەر گرنگی هاریكاری نێوان عێراق و ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی؛ بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە.
6- بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر ڕەزامەندی دەوڵەتی عێراق بووە، تا ئێستاش وڵات پێویستی بە ڕاوێژ و ڕاهێنان و پشتیوانی هونەری هەیە؛ بۆ لەناوبردنی شانەكانی تیرۆر و بیری توندڕەوی، لەگەڵ هەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان.
7- بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی عێراقە لە لەناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، و هیچ مەترسی و هەڕەشەیەك لەسەر وڵاتانی دراوسێی عێراق دروستناكات لە نێویاندا ئێران، و رێگە نادرێت خاكی عێراق بۆ زیانگەیاندن بە وڵاتانی دراوسێ بەكابهێنرێت.
8- تەئكید كردنەوە لەسەر هەڵوێستی عێراق كە رەتی سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر گەلاندا دەكات.
9- بەرز نرخاندنی هەڵوێستی پشتیوانی ئێران لە عێراق لەشەڕی دژ بە تیرۆر، و پشتیوانی لە یەكگرتووییەكەی.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 ئازاری 2019