سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران دەكەوێت

بە سەردانێكی فەرمی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، بە یاوەری وەفدێكی پەرلەمان، چاوی كەوت بە بەرێز عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی و فروانكردنی دەروازەی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان، هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی گرنگترین ئەو بەربەستانە كرا كە ڕوبەروی ناوچەكە بوەتەوە لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستەكان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان سەبارەت بەو بەربەستانە و بەوجۆرەی لەبەرژەوەندی هەردوو گەلدایە.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە، عێراق دوای سەركەوتنی بەسەر داعشدا تا ئێستا بەربەستی لەبەردەمدایە كە تایبەتە بە ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان و سەپاندنی ئەمن و ئاسایش بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە پشتیوانی هاورێكانی هەیە، لە كاتێكدا عێراق لەبری جیهان جەنگا دژی رێكخراوە توندڕەوەكان و سەركەوت بەسەر داعشدا بە خوێنی رۆڵەكانی لە هێزە ئەمنیەكان بەهەموو بەشەكانەیەوە لەگەڵ پشتیوانی وڵاتە دۆستەكان.
بەرێزیان وتیشی عێراق پەرۆشە لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات رونیشی كردەوە هەڵویستی عێراق نەگۆڕە لە رێگە نەدان بە بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ هێرش كردنە سەر هەر وڵاتێكی دراوسێ و ناوچەكە، ئاماژەی بەوەش كرد ناكرێت خاكەكەیان بەكاربهێنرێت وەك سەكۆیەك بۆ دەستدرێژی كردن و تەئكیدیشی كردەوە لە هەڵوێستی عێراق لە سەپاندنی سزا بەسەر گەلاندا رەتدەكاتەوە.
لای خۆیەوە لاریجانی سوپاسی هەڵوێستی عێراقی كرد سەبارەت بە سزاكان و تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان لە نێویاندا وەبەرهێنان و پێدانی كارەبا، وتیشی عێراق ئێستا بەشێوەیەكی حەكیمانە هەڵسوكەوت دەكات و سەلماندیشی سوپایەكی بەهێزی هەیە و توانی تیرۆر لەناوبەرێت پێشوازیشی لە بۆچونی پاراستنی سەروەری كرد و بەهێڵی سور لەقەڵەمیدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی هاوتا ئێرانیەكەی كرد بەشداری لە لوتكەی بەغداد بۆ پەرلەمانەكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بكات، بەرێزیشان بەڵێنی جێبەجێكردنی دا.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 ئازاری 2019