سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە موئەمەلی منداڵ دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، پێشوازی كرد لە موئەمل حسێن مالیكی منداڵ و خێزانەكەی بە یاوەری شێخ زرغام عرمش مالیكی.
لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان ئاماژەی بە هەڵوێستی جوامێرانەی موئەمەلی منداڵ كرد كە گوزارشت لە باشی پەروەردەی و هەڵسوكەوت و بەخشندەیی و پەروەردەی عەشایری عەرەبی ڕەسەن دەكات لە بەخشندەیی لەگەڵ میوان و هاوكاریكردنی كەسانی غەریب.
پێشتر تۆڕەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی پارچە ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە تیایدا موئەمەلی منداڵ هاوكاری یەكێك لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەكات كە لە رومێلەوە بەرە و عەمارە بەرێكەوتبوو.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 ئازاری 2019