سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوریەكان و بەرێوەبەرگشتی گومرگ دەكەوێت

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز كازم عەقابی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوریەكان و بەرێز مونزر ئەسەد بەرێوەبەری گشتی گومرگ.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی چارەسەركردنی دەسەڵاتەكان و بەریەككەوتنی پسپۆڕیەكان لە نێوان دەستەی دەروازە سنوریەكان و فەرمانگە سەرەكیەكان كرا، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە گرنگی هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوریەكان بەوشێوەیەی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان فەرمانگەكان زامن دەكات بێ ئەوەی دەست لە تایبەت مەندی وەربدرێت و ئامانجی خۆی بەدیبهێنێت.
هەر لە دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە یەكخستنی پێناس و رێوشوێنی گومرگی لە سەرجەم دەروازە سنوریەكان و پشتیوانی لەدەستەی گشتی گومرگ بۆ دیاریكردنی پسپۆری دارایی و دامەزراندن لەسەر پلە بەتاڵەكانی ساڵانی ڕابردوو و بڕكردنەوەی كەمی فەرمانبەران و دابەشكردنیان بەسەر پارێزگاكان و پشتیوانی كردنی بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەكانی لەبواری گومرگ و ریشەكێش كردنی گەندەڵی.
لەبەشێكی تری دیدارەكە باس لە پێشنیاری گۆڕینی عێراق بەناوچەیەكی ئازادی بازرگانی كرا بەپێی یاسای دەستەی گشتی كە زامنی دروستكردنی ناوچەی ئازادی كردوە بۆ پێدانی ئاسانكاری كە پشتیوانی لە پرۆژەكانی بازرگانی دەكات و پاڵپشتی لە ناردنەدەوەی بەروبومە نشتیمانیەكان دەكات.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی گەشەپێدانی ژێرخانی دەروازە سنوریەكان و پشتیوانی دروتسكردنی گۆڕەپانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەناوخاكی عێراقدا بۆ دەستەبەركردنی هەلی كار و وەگەڕخستنی دەستی كار و چالاككردنی كەرتی گواستنەوەی ناوخۆیی.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
12 ئازاری 2019