جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه زیندو ڕاده‌گرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/3/2019 به‌یاننامه‌كی ده‌ركرد به‌بۆنه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیدبونی پێنج هه‌زار هاوڵاتی وبرینداربونی هه‌زارانی تر.
كه‌عبی له به‌یاننامه‌كه‌یدا یادی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی زیندو ڕاگرت و دوپاتیكرده‌وه له سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فیكر‌و كه‌سان و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌عسی تاوانبار و ئاماژه‌ی به تاوانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌كرد كرد و به نیشانه‌یه‌كی ڕه‌ش له سه‌ر سه‌رده‌می ڕژێمی دیكاتۆری له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر به‌رگریكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی قوربانیان و كه‌سوكاری شه‌هیدو برینداره‌كان و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانیان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/3/2019