سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نێردەی تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشممە، پێشوازی كرد لە بەرێز جێمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەوتی دژ بە تیرۆر و شاندی یاوەری.
لە دیدارەكەدا دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق و ناوچەكە خرایەڕوو لەگەڵ هەماهەنگی هەوڵەكان سەبارەت بە گۆڕانكاریە ئەمنیەكانی سەر سنوری سوریا و جەختیش كرایەوە لەسەر گرنگی تەواوكردنی شەڕی دژ بە داعش و لەناوبردنی تیرۆر بە شێوەیەكی تەواوەتی و ڕاهێنان و پێشكەشكردنی پشتیوانی هونەری و ئەمنی.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پشتیوانیەكانی ئەمریكا لە هەوڵەكانی سەقامگیری لەرێی گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ڕزگاركراوەكان و پشتیوانی لە حكومەتی عێراق بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كە دەتوانێت خزمەتگوزاری پێشكەش بكات و كۆتایی بە گەندەڵی بهێنێت.
بەرێزیان ئاماژەیدا بە هەوڵەكانی ئەمریكا لە بەرەنگاربونەوەی داعش و بەشداریكردنی لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ڕزگاركراوەكان و پشتیوانیەكانی بۆ عێراق لە بوارە جۆراوجۆرەكان.
لای خۆیەوە جیفری سەرلەنوێ پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق دوپاتكردوەوە لە بواری ریشەكێش كردنی تیرۆر و دوبارە ئاوەدانكردنەوە و بەدیهێنانی سەقامگیری كە كاریگەری لەسەر ئارامی ناوچەكە دەبێت.
لە دیدارەكەدا هەر یەك لە بەرێز جەوی هود كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و بەرێز كفن غریر یاریدەدەری نێردەی ئەمریكا و بەرێز لیام وسلی بەرێوەبەری بەشی سیاسی و سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بەرێز عەلی حەسون راوێژكاری جێبەجێكاری كارهەڵسورێنەری ئەمریكا ئامادەی دیدارەكە بوون.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەمجومەنی نوێنەران
18 ئازاری 2019