د. به‌شیر حه‌داد جه‌ژنه‌كانی‌ نه‌ورۆزو سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێی‌ كوردی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پیرۆز ده‌كات وداوای‌ هاریكاری‌ و گفتوگۆ له‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر ده‌كات

به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنه‌كانی‌ نه‌ورۆزو سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێ‌ی‌ كوردی‌، جێگری‌‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/3/2019 پیرۆزبایی له‌ گه‌لی‌ كورد و سه‌رۆك بارزانی‌ كرد، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ هه‌مو پێكهاته‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق كرد به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنه‌كانی‌ به‌هار و پیرۆزبایی له‌ هه‌مو كورده‌كانی‌ جیهان كرد.هه‌روه‌ها حه‌داد گوتی‌ :” له‌ گه‌ڵ هاتنی‌ ساڵی‌ نوێی‌ كوردی‌ له‌ 21 ئازار، دوباره‌ متمانه‌و باوه‌ڕبون و شانازیمان به‌ ئازادی‌ و دیموكراتیه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نوێ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ ئێستا به‌ هۆی‌ خوێنی‌ شه‌هیدان و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ و گه‌لی‌ كوردستانه‌، له‌و ڕۆژه‌ مێژوییه‌دا كورده‌كان به‌سه‌ر زاڵمان سه‌ركه‌وتن و گیانێكی‌ نشتیمانپه‌روه‌ری‌ و نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی‌ كورد به‌رجه‌سته‌بوو و گوتی‌ كه‌ نه‌ورۆز باسی‌ داستانی‌ كاوه‌ی‌ حه‌داد و چیرۆكی‌ گه‌لێكی‌ ئازادیخواز بۆ نه‌وه‌كان باس ده‌كات.جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ داوایكرد په‌یوه‌ندی نشتیمانی‌ له‌ نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق به‌هێز بكرێت و به‌رده‌وامی‌ بدرێت به‌ هاریكاری‌ و گفتوگۆ له‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر و هه‌مو لایه‌نه‌كان هاوكاری‌ یه‌كتر بن بۆ خزمه‌تكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ سیاسی و نشتیمان و به‌رجه‌سته‌كردنی‌ سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان.نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران20/3/2019