كه‌عبی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی به‌له‌مه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌كات و داواده‌كات ماته‌مینی گشتی ڕابگه‌ێندرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 21/3/2019 له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی كاره‌ساتی نقومبونی به‌له‌مێك له شاری گه‌شتوگوزاری شاری موسڵ كرد.
كه‌عبی دڵگرانی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ساته ده‌ربڕی كه له كاتی ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی به‌هاردا گیانیان له ده‌ستدا و به‌ڕێزی داوایكرد ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا بكرێن و كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به توندترین شێوه سزا بدرێن.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوایكرد ماته‌مینی فه‌رمی له هه‌مو وڵات‌دا ڕابگه‌ێندرێت و دڵگرانی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ساته پێشاندا و هیواخواست خوای گه‌وره سه‌بوری بداته كه‌سوكاری قوربانیان و هیوای چاكبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/3/2019