سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی سەندیكای ئەندازیاران لقی واست دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی سەندیكای ئەندازیارانی پارێزگای واست بە یاوەری پەرلەمانتار عەباس یابر.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی رێگەكانی پشتیوانی لە توێژی ئەندازیاران كرا لەگەڵ رێكخستنی كارەكانیان و پارێزگاری لێكردنیان لە رێگەی هەمواری یاسای ئەندازیاران ژمارە 51 بۆ ساڵی 1979 لەگەڵ پێشنیاری یاسای پارێزگاری لە ئەندازیاران.
هەروەها تاوتوێی دۆسیەی گەڕانەوەی تەلاری سەندیكاری ئەندازیاران لقی واست كرا لە چوارچێوەی یاسا و بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە دادوەریەكان بەوجۆرەی مافی سەندیكاكە تیایدا زامن دەكات.
لە دیدارەكەدا لیژنەی بەدواداچوون لە سەندیكا پێكهێنرا بە سەرپەشتی راستەوخۆی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گۆڕانكاری گونجاو لە دەركردنی یاسای سەندیكا.
لای خۆیانەوە شاندەكە سوپاسی رۆڵی بەرێزیان كرد لە بەدواداچوون بۆ كاروباریان و راسپاردن بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسەكانیان.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئازاری 2019