جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ی ڕاهێنانێكی هاوبه‌شی پۆلیسی ڕوباره‌كان و پرۆسه سه‌ربازیه‌كان له ئه‌نبار ده‌بێت
به ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد و سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری په‌رله‌مانی عه‌دنان ئه‌سه‌دی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و پارێزگاری ئه‌نبار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی ئه‌نبار، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/3/2019 پۆلیسی ڕوباره‌كان و پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان له پارێزگای ئه‌نبار – ناوچه‌ی حه‌بانیه، ڕاهێنانێكی هاوبه‌شیان پێشكه‌شكرد بۆ مه‌شق و ڕاهێنان له سه‌ر پڕۆسه‌ی ڕێگری كردن له خۆ دزینه‌وه‌ی تیرۆریستان و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی دوژمنان.
له لایه‌كی تر، حه‌داد سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد له گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی ئه‌نبار له ژوری پڕۆسه‌كانداو به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی و پارێزگاری ئه‌نبار و فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی ئه‌نبار.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا حه‌داد گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوان بوو سه‌باره‌ت به جموجۆڵه سه‌ربازیه‌كان و هه‌واڵگری بۆ پاراستنی ڕێگای نێوده‌وڵه‌تی و هێڵی سنوری له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/3/2019