د. به‌شیر حه‌داد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام كازم سه‌لامی له سه‌ر بێت بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی بڵاوكرده‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/4/2019 بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاراسته‌ی گه‌لی عیراق و جیهانی ئیسلامی كرد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام كازم (موسای كوڕی جه‌عفه‌ر) ره‌زای خوای له سه‌ر بێت.
حه‌داد له بروسكه‌كه‌دا دووپاتیكرده‌وه كه ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رو پیاو چاكان پڕه له په‌ندو ئه‌زمونی زیندوی ژیانی مرۆڤه‌كان له پێناو پاڵپشتیكردنی حه‌ق و چه‌سپاندنی دادوه‌ری و به‌رگریكردن له زۆڵم لێكراوه‌كان.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد ئه‌و بۆنه‌یانه ببنه پێگه‌یه‌ك بۆ یه‌كگرتوویی له نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی و ئاشته‌وایی له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كاندا و گوتی كه قۆناغی داهاتوو پێویستی به هه‌ڵوێستێكی نشتیمانی جددی هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكی و دوباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان هه‌مو عیراقیه‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/4/2019