سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە خاتوو جینین هینیس بلاسخارت نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كۆی گۆڕانكاریە سیاسیەكانی سەر گۆڕەپانی عێراق و لێكگەیشتنی هێزە سیاسیەكان بۆ تەواو كردنی كابینەی حكومەت و هەوڵە نێودەوڵەتیەكان بۆ پشتیوانی لە عێراق.
هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا لەگەڵ هەمواری یاساكەی و پشتیوانی لە كاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەوشێوەیەی بتوانێت ئەو بەربەستانە تێپەڕێنێت كە پێیدا تێپەڕی، و توانای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە میانی ماوەی داهاتوودا.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 نیسانی 2019