سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغداد.
لە میانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە گرنگی كۆنگرەی چاوەڕوانكراوی پەلەمانەكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق كرا كە بڕیارە لە بەغدادی پایتەخت بەرێوەبچێت بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری وڵات و جەختكردنەوە لەسەر گرنگی بەشداری توركیا لە كۆنگرەكەدا.
بەرێزیان جەخنیكردەوە لەسەر گرنگی نزیكبوونەوەی گەلان و یەكگرتووییان لە رێی پەرلەمانەكانەوە بەو پێیەی نوێنەری گەلن بەدوور لە ناكۆكی و هەڵوێستی حكومەت و سیاسی، جارێكی تریش ئاماژەی بە هەوڵەكانی توركیا كرد لە هاوكاری كردنی ئاوارەكان و كۆمەككردنیان.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 نیسانی 2019