كه‌عبی به‌نوسراوێكی فه‌رمی داوا له ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات وردبینی و لێكۆڵینه‌وه بكرێت له ماوه‌ی وه‌رگرتنی بۆ دوو پۆستی حكومی و به‌دواداچون بۆ گه‌یشتنی نوسراوه‌كه‌ی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 4/4/2019 نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی كرد، تێیدا داوایكرد وردبینی و لێكۆڵینه‌وه بكرێت له ئه‌گه‌ری هه‌بونی هه‌ر سه‌رپێچیه‌كی له ماوه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆستی پێشوی وه‌كو قائیم مه‌قامی مه‌دینه‌ی سه‌درو پۆستی ئێستای وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه‌عبی له دوای ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێز سه‌ید موقته‌دا سه‌در دێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌مه‌و كه‌عبی به‌دواداچونی بۆ گه‌یشتنی نوسراوه‌كه كرد بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی، به‌مه‌به‌ستی خێراكردن له ته‌واوكردنی هه‌مو رێوشوێنه‌كانی ئیداری و چاودێری تایبه‌ت به‌و بابه‌ته.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/4/2019