كه‌عبی داوا له چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ده‌كات كار بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه ئه‌لیكترۆنیه زیانبه‌خشه‌كان له عیراق
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 4/4/2019 داوای له چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كرد هاریكاری بكه‌ن له گه‌ڵ ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی بابه‌تی زیانی به‌كارهێنانی چه‌ند یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی و كاركردن بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه زیانبه‌خشه‌كان.
كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ندێك له یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان زیانی زۆری به گه‌نجان گه‌یاندوه‌و بونه‌ته هۆی به‌فیڕۆدانی كات و دوركه‌وتن له كاركردن و بیر‌و ڕۆشنبیری و هه‌ڕه‌شه له سه‌ر سه‌قامگیری زۆربه‌ی خێزانه عیراقیه‌كان ده‌كات، به‌هۆی ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و یارییانه و فێربون و گیرۆده‌بونی گه‌نجان و دروستكردنی مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی هاوسه‌رگیری.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/4/2019