د. به‌شیر حه‌داد له پارێزگای مه‌یسانه‌وه داوا له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات هه‌مو تواناكانی بخاته‌كار بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی لافاو و به‌دواداچون ده‌كات بۆ ڕێوشوێنه‌كانی خانه‌ی قه‌یران و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/4/2019 سه‌ردانی پارێزگای مه‌یسانی كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه به‌ڕێز مونزر شوای و فه‌رمانده‌ی پۆلیس و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی پارێزگا‌و كه‌سایه‌تی ناوداری ناوچه‌كه پێشوازی لێكرا.
حه‌داد كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ست بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی و چۆنیه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی لافاو و به‌ڕێزی داوای له حكومه‌تی فیدرالی كرد هه‌مو تواناكانی بخاته‌كار بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌و جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر به‌رده‌وامبونی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كانی پارێزگای مه‌یسان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی لافاوه‌كان و پاڵپشتیكردنی جوتیاران و هاوڵاتیانی زیانپێگه‌یشتوو.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه جیاكانی سه‌نته‌ری مه‌یسان، به‌ڕێزی سه‌ردانی پارێزگای مه‌یسانی كرد وله لایه‌ن پارێزگار عه‌لی دوای و وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران به‌ڕێز نه‌وفه‌ل به‌ها و بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه ئاوییه‌كان وچه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ناوچه‌كه پێشوازی لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا حه‌داد گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوان بوو سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌كانی كه گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌ی لافاو و به‌رزبونی ئاستی ئاو و خستنه‌كاری هه‌مو تواناكان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد هه‌مو تواناكانی بخاته‌كار بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی لافاو و به‌رزبونی ئاستی ئاو و به‌دواداچونی بۆ ته‌واوی ڕێوشوێنه‌كانی خانه‌ی قه‌یران و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به‌و قه‌یرانه كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/4/2019